ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە و لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ بکراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە".

وتیشی" هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت و ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت".

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە ٣٠ی تەمموز، عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەرکی وردبینی کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستانی تەواوکرد و ڕاپۆرتێکی تایبەتیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە" دیوانی چاودێریی دارایی تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە، کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینی کردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش وردبینی کردنی یەک بە یەکی ناوەکان".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە