توندوتیژی دژی ژنان و کچان تا ئێستاش یەکێکە لە بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا. لە ئاستی جیهانیدا، نزیکەی یەک لە هەر سێ ژنێک، لانیکەم جارێک لە ژیانیدا، لە لایەن هاوبەشێکی گیانی بەگیانی یاخود کەسێکی غەیرە هاوبەشەوە، یان هەردووکیانەوە تووشی توندوتیژی جەستەیی، یان سێکسی بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ٥١ هەزار و ١٠٠ ژن ، لەبازنەی توندوتیژی جێندەریدا بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن هاوبەشەکانیان و ئەندامانی خێزانەکانیانەوە کوژراون. واتە لەهەر ١٠ خولەکدا ژنێک كوژراوە.
ئەم بەڵایە لە شوێنە جیاوازەکاندا چڕتر بووەتەوە، لەوانەش شوێنی کار و پانتاییەكانی ئۆنلاین، بەهۆی ململانێ و گۆڕانی کەشوهەواشەوە ئاڵۆزتر بووە.
چارەسەر لە بەرەوپیرەوەچوونی بەهێزدایە، لێپرسینەوەی تاوانباران، خێراکردنی هەوڵەكان بۆ كاركردن لە ڕێگەی ستراتیژی نیشتمانی خاوەن سەرچاوەی باش و زیادکردنی بودجە بۆ بزووتنەوەکانی داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان.
بەشداری لە چالاکیی ١٦ ڕۆژەدا بكەن
وەک هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و کچان دەستپێکی هەڵمەتی یەکگرتنە! ئینتەرناشناڵ کە بریتییە لە ١٦ ڕۆژ چالاكی نواندن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، لە ١٠ی کانوونی دووەم کۆتایی دێت.
کەمپەینی ساڵی ٢٠٢٤ کە دروشمی ئەوەیە: "هەر 10 خولەكێك ئافرەتێك دەکوژرێت! هیچ پاساوێكی بۆ نییە " سەرنجی خەڵک بۆ پەرەسەندنی مەترسیدارانەی توندوتیژی دژی ژنان ڕادەکێشێت بۆ زیندووکردنەوەی پابەندییەكان و داوای لێپرسینەوە و كاركردن لەلایەن بڕیاردەرانەوە دەكات.