
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لهراگهیهنراوێكیدا شۆفێرانی ئاگادار كردهوه، له سبهی شهوهوه کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی كار بهشێوهی تێست دهكهن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند'' شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٧ دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی له و شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/٢٧ کاتژمێر (١٢) ی شەو.''
ئاماژە بەوەشكراوە لە دوای ئەو کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی لە سوڕانەوەکان تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت'' لە زۆر بەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشوو تر کامێرای تۆمار کردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.''
لە کۆتایدا بەڕێوەبەراییەتکەیە، داوا لەشوفێران دەکات پابەندبن بەخێرایی ڕێگە پێدراو خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی.
