
رێگای کوردستان
لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەمڕۆ چوار شەممە2025/9/3 بەڕێوەچوو هیچ بڕیارێک لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەولێرو بەغدا نەدرا.
لەوبارەیەوە کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بە رێگای کوردستانی راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، هیچ بڕیارێک سەبارەت بە بەئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق نەدراوە، بەڵام ووتی سبەی شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و درێژە بەکۆبوونەوەکان دەدات.