
رێکەوتی ٢٠٢٥/٤/١٢ هاوڕێ ئازاد عوسمان، سکرتێری مەڵبەندی دەرەوەی حزبی شیوعی کوردستان، بەنوێنەرایەتی حزبی شیوعی بەشداری لە کۆنگرەی پارتی لیفسی چیکی کرد کە دوای ئەوەی بە فەرمی پارتی لیفسی چیکی کە بەشێکن لە پارتی چەپی ئەوروپا، بانگهێشتی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد بۆ سێیەمین کۆنگرەی نیشتمانیان لە براغ .
لە کۆنگرەکەدا، هاوڕێ ئازاد عوسمان سکرتێری مەڵبەندی دەرەوە، وتاری پیرۆزبایی حزبی شیوعی کوردستانی لە کۆنگرەکە بە زمانی ئەڵمانی پێشکەش کرد و کە تیایدا چەندین پارتی چەپ و کۆمەنسیت و کرێکاری بەشداریان کرد.
