هاوڕێ كرێكار-  ڕێگای كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشەممە له قه‌زای كفری، شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕییان ئه‌حمه‌د مه‌جید و هیوا محه‌مه‌د ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و شاندێكی یاوه‌رییان، سه‌ردانی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیانیان كرد،به‌مه‌ستی پیرۆزبایی له‌زانكۆكه‌ و به‌خشینی بینایه‌ك به‌ زانكۆی ناوبراو، ئه‌حمه‌د مه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وتی : حزب و لایه‌نه‌كان گردو شاخ و ته‌پۆڵك داگیر ده‌كه‌ن،ئێمه‌ بیناكانمان ده‌به‌خشینه‌ كه‌رتی گشتی.
ئەمڕۆ، حزبی شیوعی کوردستان لەقەزای کفری، بینایەکی خۆی بەخشیە زانکۆی پۆلەتەکنیکی کفری، ده‌كه‌وێته‌ نزیك بازاڕی قه‌زاكه‌ و له‌ ساڵی 1979 حزبی شیوعی عێراق به‌ پاره‌ له‌ حكومه‌تی به‌عسی كڕیوه‌ و كردویه‌تی به‌موڵكی خۆی، واته‌ موڵكی گشتی نیه‌ و موڵكی تایبه‌تی حزبه‌.
د.چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیان، وتی : ئه‌مڕۆ،مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌گردنه‌وه‌ی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیان و پێشكه‌شكردنی بینایه‌ك به‌ زانكۆكه‌مان سه‌ردانیان كردین ،ئێمه‌ش به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان سوپاسی زۆری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و ڕێكخستنی كفری حزبی شیوعی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بینایه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به‌ئێمه‌ كرد.
وتیشی: ئێمه‌ش واژووی وه‌رگرتنی بیناكه‌مان كرد و سبه‌ی لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری خۆمان ده‌به‌ینه‌ سه‌ر بیناكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م و كورتیه‌كانی پڕبكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و پێویستیانه‌ی هه‌یه‌تی بۆی دابین بكه‌ین تا به‌زووترین كات قوتابیان سودی لێ ببینن وه‌ك به‌شه‌ ناوخۆی كوڕان
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌حمه‌د مه‌جید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان ، وتی : ئه‌مرۆ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیانمان كرد و پیرزباییمان ئاراسته‌كردن،پێمان ڕاگه‌یاندن بوونی ئه‌م زانكۆیه‌ بۆ كفری و گه‌رمیان گرنگی زۆری هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت كفری له‌ ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ په‌راوێزخراوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و گه‌رمیانیه‌كانیش شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌ت بكرین .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی خۆمان بۆ كه‌رتی گشتی ده‌ربڕیوه‌،وه‌ك حزبی شیوعی ئه‌وه‌مان لاگرنگه‌ حكومه‌ت گرنگی به‌كه‌رتی گشتی بدات له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیان ،وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان ئه‌م بینایه‌ پێشكه‌ش به‌زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیان ده‌كه‌ین و به‌هیواین سودی هه‌بێت بۆیان .
ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، ئێمه‌ وه‌ك هه‌ندێك حزب و لایه‌نی سیاسی و ڕێكخراو نین كه‌ گرت و ته‌په‌ڵۆك وشاخ داگیربكه‌ین به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌مان ده‌یبه‌خشینه‌ كه‌رتی گشتی و ده‌یخه‌ینه‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانی خۆمانه‌وه‌ .
May be an image of 2 people

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە