یەکەم/ ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت هێزەکانی دژەتیرۆری لێبوە، لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومانی هەوایی.
لەئەنجامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون و زیانی مادی بەر بینای فڕۆکەخانەکە کەوتوە.
ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهیدو بریندارکردنی رۆڵەکانی، هاوخەمی بۆ کەسوکارو هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین. و داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە.
دووەم/ لەلایەکی ترەوە هەر ئەمرۆ لە هەولێر دەستی غەدر ، گەیشتە گیانی تێکۆشەرێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، بەناوی ( دەنیز هێڤی ) ،بەرپرسی نوسینگەی هەرێم ولەکارێکی تیرۆریستیدا شەهیدکرا.
ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان، سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، وهاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری و هەڤاڵەکانی لە ( کەنەکە) ڕادەگەیەنین، داواکارین دەزگائەمنییەکان پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانبارو بەسزا گەیاندنی و ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەمجۆرە تاوانانە.
ووتەبێژی
حزبی شیوعی کوردستان
١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣