لەکردەوەیەکی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیاولە ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ و لەسەر ڕێگای سەیدسادق هەڵەبجە و بەبەکارهێنانی درۆن، هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنوسانی کەناڵی ستێر، ولەئەنجامدا هەردوو ڕۆژنامەنوس(هێرۆ بەهادین وگولستان تارا ) شەهیدکران و ڕۆژنامەنوسێکی تر بە ناوی (ڕێبین ) بریندار کرا.
حزبی شیوعی کوردستان سەرکۆنەی ئەوکارە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورکیا دەکات، کە دەستپارێزی و جیاوازی ناکات لەنێوان کەسانی سڤیل و چەکداردا، وئەوەی رۆڵەی دلسۆزی گەلی کوردستان بێت، لە گەریلاو پێشمەرگەوە، بۆ جوتیار و کرێکارو گوندنشین و رۆژنامەنوس دەکاتە ئامانجی درۆن و موشەکی هێزە چەکدارەکانی.ئەوەش سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە بەرانبەر گەلەکەمان بەبێ جیاوازی.
هاوخەمی کەسوکارو هاوڕێیانی شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکە دەخوازین.
ئەم کردەوەیە، دەستدرێژیە بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێشێلکردنی زەقی سەروەرییانە، کە نابێت بێدەنگی لێ بکرێت، و پێویستە هەموو ڕێگاکان بەکاربهێنرێت بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی و دەرکردنی سوپای داگیرکەر لەووڵاتەکەماندا .
وتەبێژی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٤ی ئابی ٢٠٢٤

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە