رێگاى كوردستان – پاریس
ژماره‌ىەک لایه‌نى سیاسی هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان له‌پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خه‌ن و، تاوتوێ كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی ده‌كه‌ن و، بڕیار له‌سه‌ر فراوانكردنى كردنى كۆمیته‌ى هاوكاریی هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانیه‌كان ده‌ده‌ن.
هاوڕێ لاوکۆ عالایی، ئەندامی مەڵبەندی دەرەوەی حزبی شیوعی كوردستان، كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند " به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى پرسه‌ هه‌نووكییه‌كان و، فراوانكردنى پانتایی به‌شداریی پارته‌کانی كوردستان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یە رێكخراوه‌".
ووتیشی كۆبوونه‌وه‌كه‌ زیاتر پارته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانی له‌خۆ گرتبوو.
ئەندامەکەی مەڵبەندی دەرەوەی حزبی شیوعی كوردستان له‌پاریس رایگه‌یاند" لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی تێرو تەسەل کرا، لە مەڕ به‌شدارییه‌كی فراوانتر و زیاتر، بەجۆرێک به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش به‌شداریی لە کۆمیتەکە بكه‌ن".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌ " كۆبووه‌نه‌وه‌ى سیاسیی پارته‌كانى كوردستان سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ى ئۆنڵاین رێكخراوه‌و، دواتر لە ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌ردانى ئۆفیسى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا، وه‌ك هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ خستنە ڕوی پڕۆژەکەیان.
عه‌ڵلایی ئه‌وه‌شی گووت " به‌به‌شداریی 10 لایه‌ن و حزبی سیاسی كه‌هه‌موویان مێژوویه‌كی دریژیان له‌خه‌باتی سیاسیی هه‌یه‌ بڕیاری دامەزراندنی كۆمیته‌ى هاوكارییاندا".
ئەم کۆمیته‌یە وێڕای پاراستن و پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندی کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ، هاوکات کار و چالاکی سیاسی و دیموکراسی خۆی بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی کورد لە وڵاتی فەرانسا پەرە پێدەدات.
به‌بۆچوونى ئەندامەکەی مەڵبەندی دەرەوەی حزبی شیوعی كوردستان له‌پاریس ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌داهاتوو فراوانتر ده‌بێت بۆ بانگهێشتكردنى پارته‌ سیاسییه‌كانى دیكه‌ى پارچه‌كانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو كوردستان په‌یوه‌ندیی و هاریكارییه‌كان فراوانتر بێت.
به‌گووته‌ى عه‌ڵلایی "ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی کۆمیتە بریتی ده‌بێت له‌ دانانی میكانیزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نه‌كان‌ و په‌یوه‌ندیی سیستماتیكی نێوان ئه‌ندامانی ".
ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ره‌تا به‌شدار بوون له‌دامه‌زراندنى ئه‌و كۆمیته‌یه‌ بریتی بوون له‌حزبی شیوعی كوردستان، پارتى دیموكراتى كوردستان، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، حزبی دیموكراتى كوردستانی ئێران و، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
May be art of text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا