کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات ، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە
ئەمرۆ پێنجشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ٢ بۆ ١ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
وتیشی، کەشو هەوای سبەیش بە هەمان شێوە ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٣٣ پلەی سیلیزی