بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوان لایەنە كوردیەكان لە كەركوك كورد كورسیەكی لەدەستدا  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند، بە پێی ئەنجامەکان لە شاری کەرکوک ڕێژەی بەشداریکردن ٦٥.٠٢٪ بوە، وە بەراورد بە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکان کورد کورسیەکی لە دەستداوە و لەم هەڵبژاردنەدا تەنها پێنج  کورسی بردوەتەوە، وە بۆ یەکەم جارە لە دوای ساڵی پرۆسەی ئازادی عێراقەوە کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت کورد هیچ کورسیەک لە پارێزگای دیالە ناباتەوە.

 

کورسیەکانی بازنەی کەرکوک بەم شێوەیەیە:

یەکێتی: ٤ کورسی

پارتی: ١ کورسی

تەقەدووم: ٣ کورسی

بەرەی تورکمانی: ٢ کورسی

هاوپەیمانی عەرەبی: ١ کورسی

عەزم: ١ کورسی

 

ڕێژەی دەنگەکانی بازنەی کەرکوک:

یەکێتی:١٧٨ هەزار و ٦٢٩ دەنگ.

پارتی:٥٩ هەزار و ٢٩٤ دەنگ.

نەوەی نوێ: ١٢ هەزار و٣٢٠ دەنگ.

بەرەی گەل: هەزار ٧٠٢ دەنگ.

سۆسیالیست: ٧٩١ دەنگ.

هاوپەیمانی عەرەبی: ٥٣ هەزار و ٣٩ دەنگ.

ئینقازی تورکمانی: ٣٢ هەزار و ٧٢١ دەنگ.

تەقەدوم: ١٠٧ هەزار و ١٦ دەنگ.

عەزم: ٤٦ هەزار و ٤٠٤ دەنگ.

حەسم: ٢٧ هەزار و ٢٦٧ دەنگ.

بەرەی تورکمانی: ٦٦ هەزار و ١٧٥ دەنگ.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا