مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دەزگایەكی میدیایی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پارتی داوای دواخستنی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی بۆ كاتێكی تر كردوە بۆ ئەوەی بە هەمان مەرج و ڕێوشوێن و یاساکانی ئێستا، بەشداری لە هەڵبژاردن بکات.

مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیە و پارتی لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگرە و هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات و بە پێویستی دەزانێ هەمو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستوری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن و ڕاست بكرێنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەوەش لە پێناو ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دەستوری بەڕێوە بچێت و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەمو پێکهاتەکانەوە مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەستکاری نەکرێن.

وتەبێژی پارتی باسی لەوەشکردوە، دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک لەگەڵ پارتی باس کراوە بو ئەوەی پارتی بەشداریی هەڵبژاردن بکات و لێرەوە دوپاتی دەکەنەوە کە پارتی هەمیشە لە گەڵ هەڵبژاردنێکی دەستوری و شەفاف و بێگەردە و ئەگەر هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تریش دوابخرێت دەبێ ئەو ڕاستكردنەوە دەستوری و یاسایی و تەکنیکیانە ئەنجام بدرێن كە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد پێویستە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە