
وەزیری دارایی عێراق بەوەزیرێكی گوتووە ناردنی موچەی هەرێم گرفی نیەو هەفتەی داهاتوو لەگەڵ موچەخۆرانی عێراق واژووی لەسەر دەكات.
تەیف سامی، دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەم بە وەزیرێکی کوردی، دەڵێت'' هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی مووچە نییە و بڕیارە لەگەڵ مووچەی عێراق، مووچەی مانگی ئەیلوولی هەرێمی کوردستان بنێرێت.''
ئەو وەزیرە کوردە بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە'' ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەفتەی داهاتووش مووچەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.''
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێوەچوو، هەرچەندە بڕیار بوو ڕەزامەندی یان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت، بەڵام لە کۆبوونەوکە باسی لێوەنەکرا.
تائێستا مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچەکانی هەریەک لە مانگی ١٠ و١١ و ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نادیارە.