لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، تەرمی منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە تەرمی منداڵێک بەناوی ( د. ئ . ح ) ڕەگەزی نێر، تەمەن 12 ساڵ، کە دانیشتوی گوندی قادراوەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە لەلایەن پۆلیسی ناحیەکە بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
بەوتەی کەسوکارەکەی "منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکەیان کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە مەلەی کردوە و دواتر خنکاوە".
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.