ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رایگەیاند" رۆژی سێشەممە ١ی تشرینی یەکەم زیاتر لە حەوت هەزار و ٤٠٠ كهس کە پێشتر راهێنانیان پێ کراوه سهردانی گشت ناوچه شارنشین و گوندنشینهكانی ههرێمی كوردستان دهكهن و بهپێی ئهو ئالیهتهی كه له كاری گهمارۆسازی و ژمارهدانان پهیڕهو دهكرێت فۆرمی گهمارۆسازی بۆ گشت بیناكان پڕ دهكهنهوه".
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رەخنە لەو مەرجانە دەگرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دیاریکراوە و دەڵێت، دەبێت سەرژمێری تهنیا بۆ پەرەپێدان به كار بێت له عێراق و له ههرێمی كوردستان و لە پرسە سیاسی و یاساییەکان دوربخرێتەوە.
" لەگەڵ ئەوەی دەمانەوێ سەرژمێریی بکرێ و پرۆسەکە سەرکەوتووبێ، وەڵامنەدانەوەی داواکاریەکانمان کە دەستووریە و بەرگری دەکات لە مافی هاوڵاتیبوون لەو ناوچانە، ئەگەرەکان بە کراوەیی دەهێڵنەوە بەرامبەر حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانی دانیشتووان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور"( بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.)
بڕیارە لە ٢٠ی ١١ پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دەستەکە لە راگەیەنراوەکەیدا بە گومانەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانێت، چونکە پێی وایە، ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەکراوە و لەلایەکی دیکەوە مێژووی سەرژمێرییەکانی رابردوو ئەزموونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان بۆ کوردستان هەبووە.