رێگای كوردستان
هەولێر
رۆژی 31 ی ئاداری 2024 بە بۆنەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و مەڵبەندی هەولێرپێشوازییان لە هاوڕێیان و دۆستان و چین و توێژەكان كرد كە بەمەبەستی پیرۆزبایی دامەزراندنی 90 ساڵەی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كورستانیان كرد.
کەرکوک
بەبۆنەی یادی ۹۰ ساڵەی دمەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و کوردستان ،ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی ئادار لە بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی حزبمان پێشوازی لە بەرپرس و نوێنەرانی حزب ولایەنە سیاسیەکان ودەزگا حکومیەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی پێکهاتە جیاجیاکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەندام و دۆستانی حزب کرا.
سلێمانی
بەئامادەبوونی هاوڕێ سوبحی مەهدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ، مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان،بەبۆنەی ۹۰ ساڵەی دامەرزاندنی حزبی شیوعیەوە،پێشوازی لەمیوانەکانی پیرۆزکردنی ئەو یادە کرد.
دهۆك
بهەلکەفتا بیرەوەری ( ٩٠ ) ی سالی یا دامەزراندنا حزبا شیوعی یا کوردستانی ل بارەگیێن مەڵبەندێ دهوک و کومیتا رێکخستنا ئامێدیێ و زاخو پێشوازی ل شاندێن لایەنێن سیاسی و جڤاکی و رەوشەنبیری و کەسایەتیێن نیشتمانی و ئەندام و دوست و لایەنگرێن حزبا شیوعی بگەرمی هاتەکرن کۆ ب مەبەستا پیروزباهیێان سەرەدان کربون .
مەڵبەندی نەینەوا
لە قەزای شێخان بە بۆنەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق سكرتێر و ئەندامانی سەركردایەتی مەڵبەندی نەینەوا پێشوازییان لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسی و رێكخراوەكان و هاوڕێیان و دۆستانی حزب و نوێنەری پێكهاتە جیاوازەكان كرد.
سۆران
لە پێشوازی حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتییەکان و هاوڕێیانمان، بە بۆنەی 90 هەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبمان لە بارەگای مەڵبەندی سۆران.پێشوازییان كرد لە نوێنەری لایەنە جیاجیاكان و كەسایەتی و هاوڕێیان و دۆستانی حزبمان لە ناوچەكە.
راپەڕین:
سكرتێر و ئەندامانی مەڵبەندی راپەڕین لە شاری رانیە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەوە پێشوازیان كرد لە نوێنەرانی لایەنە سیاسی و حكومی و هاوڕێیان و دۆستانی حزب لە ناوچەكە.
کەلار
بەبۆنەی 90ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان کۆمیتەی ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان، پێشوازی لە میوانە بەڕێزەکان کرد، کە پێکهاتبوون لە لایەنە ساسیەکان و فەرمانگە حکومیەکان و ئەندامان و دۆستانی حزب .
خانەقین
شیوعییەکانی خانەقین، بەبۆنەی ۳۱ی ئازار، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق وکوردستان، پێشوازیکرد لەمیوانەکان کرد بەبۆنەی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبمان.
ڕزگاری
رۆژی یەك شەممە 31ی ئازاری 2024بەبۆنەی 90ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان کۆمیتەی ڕێکخستنی ڕزگاری حزبمان بەو بۆنە پیرۆزەوە پێشوازی لە نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و دام و دەزگاكانی حكومەت و میوانانی بەڕێزی ناحیەی رزگاری كرد .
کــۆیــە
رۆژی یـەك شـەمـمـەڕێـکـەوتی ٢٠٢٤/٣/٣١ لـەلایـەن بەرپرس و کارگێڕ و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی حـزبـی شـیـوعـی کـوردسـتـان پـێـشـوازی کـرا لـە میوانە بـەڕێـزەکـان بـەبـۆنـەی ٣١ی ئـازار سـاڵڕۆژی دامەزراندنی حـزبـی شـیـوعـی عـێـراق و کـوردسـتـان.
١- کاك تەحسین نامق بەرپرسی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. و وەفدی یاوەری
٢- وەفدی لیژنەی ناوچەی کۆیەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٣- دکتۆر کامەڕان شێخانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە وەفدی یاوەری
٤- بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
٥- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفال کراوانی کۆیە.
٦- ژمارەیەك لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و کەسایەتییەکان و هاوڕێیان و دۆستان.
کفری
بەئامادەبوونی هیوا محەمەد،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ڕیکخستنی کفری،حزبی شیوعی کوردستان، پێشوازی لەمیوانانی یادی ۹۰ ساڵەی دامەزراندنی حزب کرد.
شەقڵاوە
کۆمیتەی ڕێکخستنی شەقڵاوە لە یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق پێشوازی لەمیوانان لە نوێنەرانی حكومی و حزبی و ھاوڕێ و دۆستانی حزب دەکات.
بەحزانی:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعییەوە هاوڕێیان پێشوازییان كرد لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسی و كەسایەتییەكان ونوینەرانی پێكهاتە جیاجیاكان و نوێنەرانی رێكخراوە كانی كۆمەڵگای مەدەنی.
خورماتوو
لە یادی 90 ساڵەی دامەزراندنی حزبدا، ڕێکخستنی خورماتووی حزبی شیوعی کورستان، پێشوازی لەمیوانەکانی یادەکە کرد.
دەربەندیخان
بەبۆنەی 31 ئازار ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان، ڕێکخستنی دەربەندیخان پێشوازیکرد له میوانان.
چەمچەماڵ
بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی لە عێراق و کوردستان لە بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی چەمچەماڵی حزبی شیوعی کوردستان هاوڕێ سنور بەرپرسی کۆمیتە و ئەندامانی کۆمیتە پێشوازیان لە نوێنەری حزب و لایەنە سیاسی و حکومی و چین و توێژە جیاوازەکان کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بارەگای حیزبمانیان کرد.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکاندا مێژووی حیزب و هەڵوێستی حیزبمان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بەرز نرخێنرا.