دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان "كه‌نه‌كه"له ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه كوژراوە.
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه كه "نزیك كاتژمێر دووی دوانیوڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته سه‌ر باره‌گای كه‌نه‌كه و ئه‌ندامێكی كه‌نه‌كه‌ی به‌ناو "ده‌نیز هێڤی” شه‌هید كردووه و كه‌سه‌كه هه‌ڵهاتووه".
شكوروڵا حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندامی كه‌نه‌كه له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌نیا هه‌ڤاڵ ده‌نیز هێڤی له باره‌گا بووه، كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته ژووره‌وه و له‌لای ده‌رگای باره‌گاكه تیرۆری كردوه و هه‌ڵهاتووه".
وتیشی: "دوای ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته باره‌گاكه‌ی كه‌نه‌كه و باره‌گاكه‌یان داخستووه و ته‌رمی شه‌هید ده‌نیزیان گواستووه‌ته بۆ پزیشكی دادوه‌ری و له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه راشیگه‌یاند كه "چه‌ند ئه‌ندامێكی ئێمه بڕیاره بچنه پزیشكی دادوه‌ری و زانیاری سه‌باره‌ت به شێوازی تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كه‌مان وه‌ربگرن".