وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، رۆژی سێشەممە، 2024/11/26، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی (10)ی دابەش نەكردوە و لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم، كێشە بۆ مووچە دورست دەكرێت.