رێگای كوردستان

ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ى تەمموزى 2024 مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لە بەردەم بارەگای خۆی دژی لەشكركێشیەكەی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم گرد بوونەوەیەكی ساز كرد.

لە گردبوونەوە جەماوەرييەكەدا جگە لە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە هاوڕێیان و دۆستان بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەكی بەرچاو لە خەلك ئامادەبوون.

لەم گردبوونەوەیەدا درووشم دژی داگیركاری توركیا گوترایەوەو هاتنی سوپای توركیا و بۆردوومانی گوندەكان و خاكی هەرێم كە لەلايەن سوپاى توركياوە ئەنجام دەدرێت و ئامادەبووان ئەو پێشێلكارييان ريسوا كردو و دووپاتیان كردەوە كە هاوڕێیان و دۆستان هەمیشە دژی نادادی و یەكسانی و داگیركاری لەسەر شەقام دەبن و دەبنە پارێزەری دەسكەوتەكانی راپەڕین و نەهێشتنی چینایەتی لە هەرێمی كوردستان.

هاورێ كوردۆ ساڵح بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی كوردستان وتارێكی خوێندەوەو بێدەنگی حكومەت و داگیركاری توركیای شەرمەزار كردو دووپاتی كردەوە كە حزب لەم هەڵوێستە نەشیاوانەی دەسەڵاتداران و داگیركاران بێدەنگ نابێت.

No description available.

No description available.

No description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە