مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی له د. محیدین حەسەن دهكات بهبۆنهی پلەی زانستی لە مامۆستاوە بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) بەرزكرایەوە.
دهقی پیرۆزباییهكه:
هاوڕێمان دكتۆر محیدین حەسەن یوسف كە ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان و مامۆستای زانكۆ بوو، بە فەرمانێكی زانكۆیی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی زانكۆی سەلاحەدینەوە، پلەی زانستی لە مامۆستاوە بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر) بەرزكرایەوەو ئێمەش وەك مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین، بەو ئومێدەی بەردەوام بیت لە بەرزكردنەوەی ئاستی خۆی و قوتابیان و باشتر خزمەتی زانست و مرۆڤایەتی بكات.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
9/6/2024