رۆژی یەکشەممە،7ی نيسان 2024، مووچەی مانگی ئازاری لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەياند، "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە، 7ی نيسانی 2024، مووچەی مانگی (٣)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت".