
رۆژی چوارشەممە، 2024/9/4، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە نزیکی شارەدێی خەلەکانی سەربە شارۆچکەی دوکان لە پارێزگای سلێمانی کرد.
ئاشکرابوو بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی (موزەفەر حوسێن شیوعی) و دوو کوڕی شەهیدبوون، کە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
بۆردوومانەکە کاتژمێر ٠١:٢٥ـی خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بوو، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بەئامانج گیراوە و بە تەواوی سووتاوە.