
سەروتارى رێگای كورستان
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌وژمی گوتاری توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌یه‌كتر و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر په‌یتا په‌یتا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌م گوتارانه وه‌نه‌بێ هه‌ر بواری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سازدانی مێشی ئه‌لیكترۆنی و جۆشدانی سوپای ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خت بگرێته‌وه، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێكردن به گوتاری توندئامێز دژ به یه‌كتر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ده‌ستیپێكرد، كه ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جوڵاندنی هێزی حزبی و ته‌نانه‌ت هێزی سه‌ربازی، كه بێگومان مه‌ترسی پێكدادانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌زموونی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار بگه‌ڕێنه‌وه، دیارده‌ی جۆشدان دژ به یه‌كتر به ڕێگای هاندان و ته‌یاركردنی هێزی حزبی دژ به یه‌كتر هه‌رده‌م په‌یڕه‌وكراوه به‌و بڕوایه‌ی، كه باشترین شێوازی هاندان و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نگرانه له چوارچێوه‌ی لیست و پاڵێورڕاوان و هێزی حزبی به مه‌به‌ستی سازدانی هه‌وله‌مه‌رجێك وا له لایه‌نگر و هێزه‌كانیان بگه‌یه‌نن، كه حزبه‌كه‌یان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له مه‌ترسیدایه و گه‌له‌كۆمه‌كێی لێكراوه و، بۆیه له‌بارترین شێواز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆیان و هاندانیان بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، خوڵقاندنی ڕه‌وشی بارگرژییه، وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه هێز و پاراستنی ئاینده و دواڕۆژی سیاسییانه‌ی حزب.
مه‌ترسی ئه‌م ئاراسته‌یه له كاتێكدایه عه‌قڵیه‌تی زۆنچێتی ته‌نیا له بواری دابه‌شكردنی هه‌ژموون و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌كاندا نییه. عه‌قڵیه‌تی زۆنی زه‌رد و زۆنی سه‌وز له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا مه‌ودایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوونی خه‌ڵكی كوردستانی وه‌رگرتووه و، شوناسه ڵۆكاڵییه‌كان ته‌نگی به شوناسی كوردستانیبوون هه‌ڵچینه‌وه و، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دوور له به‌رنامه‌ی سیاسی، گوتاری پێشوه‌ختانه‌ی ڕق به‌رامبه‌ر یه‌كتر ئاماده‌كراوه و، گه‌یشتۆته ڕاده‌ی به نامۆیی ته‌ماشاكردنی ئینتمای سیاسی به‌رامبه‌ر به هۆی دابه‌شبوونی ئه‌و ئاراسته سیاسییه و دژایه‌تیكردنی به‌رامبه‌ر له ڕوانگه‌ی بنه‌مای زۆنچێتی له ناوچه جۆراجۆره‌كاندا.
ئه‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره له خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن، له كاتێكدایه هاووڵاتی موجه‌خۆر بۆ دوو مانگ ده‌چێ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش كارتێكردنی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ساردكردنه‌وه‌ی له به‌شدرای هه‌ڵبژاردن و، شاڵاوی ئه‌م دوواییه‌ی هه‌ردوو حزب دژ به یه‌كتر و ئه‌م گوتاره هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌ی شوناسی زۆنچێتیپێوه‌یه، هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕه‌زا له‌م هه‌لومه‌رجه، ته‌نانه‌ت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش وه‌رسبن و، له كۆتاییشدا ته‌نیا لایه‌نگرانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا ته‌یار بكرێن و، هه‌مان ڕه‌وشی ئێستا به‌رهه‌مبهێنرێته‌وه.
بۆیه زۆر به ئاشكرا ده‌ڵێن مه‌به‌ست له خوڵقاندنی ئه‌م ڕه‌وشه ناسه‌قامگیرییه‌ی ئێستا و به‌رده‌وامبوونی گوتاری ڕقئامێز و خۆبه‌خاوه‌نزانینی ئه‌م شار یان ئه‌و شار له جیاتی خۆبه‌خاوه‌نزانینی هه‌موو كوردستان، ناچێته خانه‌ی پێشبڕكیی هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كه‌ی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌وه‌ی له ڕه‌وشی ئێستای كوردستانی باشوردا پێویسته كاری بۆ بكرێ، كه هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراجۆر له سه‌رجه‌م نه‌یارانی گه‌لی كوردستان و دۆزه ڕه‌واكه‌یه‌وه دژ به گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت، زه‌مینه‌خۆشكردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رده، كه وا پێویست ده‌كات سه‌رجه‌م لیست و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردندا واژووی خۆیان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یك بكه‌ن، بنه‌مای سه‌ره‌كی و یاساكانی ڕه‌فتاری دیموكراسی و ڕێزگرتن له خواست و ئیراده‌ی گه‌ل بپارێزێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی هێمنی و ئاسایش و سه‌قامگیربوونی ڕه‌وشی گشتی دوو بابه‌تی دژ به یه‌ك نه‌بن.