
هاوڕێ کرێکار-رێگای كورستان
زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوه‌وە، ناوبەناو هەردوو حیزبی دەسەڵات، باس و خواستی کاراکردنەوەی دەجوڵێنن، بەڵام دواتر بیده‌نگی لێده‌كه‌ن. ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی شیوعیی كوردستانیش پێیوایه پارتی و یه‌كێتی بڕوایان بەوە نییە پەرلەمان وەکو کایەى سیاسی بۆ خزمەتى خەڵک بێت، به‌ڵكو تەنها بۆ دابەشکردنى پۆست و وەزارەته‌كانه، ڕۆژنامه‌نووسێكیش ده‌ڵیت: پەرلەمانی کوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنییەوه بە دۆخێکی سروشتی تێنەپەڕیوه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان مەرجیان هەبووە لە بەرانبەر دامەزراندنیدا.
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له 20/10/2024 به‌ڕێوه‌چوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 7 کورسی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 3 کورسی، ڕەوتی هەڵوێست 4 کورسی، بەرەی گەل: 2 کورسی و هه‌ر یه‌ك له هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ك كورسییان به‌ده‌ستهێنا.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تا ئێستا هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌وڵێكی جدیش بۆ كاراكردنه‌وه‌ی نابیندرێت.
هیوا محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بە ڕێگای کوردستانی ڕاگه‌یاند: کارانەبوونى پەرلەمان درێژکراوەى ئەو نەریت و خووە سیاسی ناشیرینەى حزبە خاوەن کورسییەکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستانە، ژیانى سیاسی لاى ئەوان بریتى نییە لە خزمەت کردن و پێشکەشکردنى پرۆژەى خزمەت کردنى کۆمەڵگا، بە پێچەوانەوە خەریکى شکاندنى شکۆى مرۆڤ بە شێوەیەک بە پارە کورسی پەرلەمانیان پێ دەست دەخەن و دواتر خزمەتیان ناکەن، کارانەبوون دۆخێکى ناسەقامیگرى سیاسی حزبی و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان نیشان دەدات.
ڕۆژنامه‌نووس، سەلمان عوسمان پێیوایه پەرلەمانی کوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنییەوه بە دۆخێکی سروشتی تێنەپەڕیوه، وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان مەرجیان هەبووە لە بەرانبەر دامەزراندنیدا، هۆکارێکی دیکە هەردوو حیزبی ناوبراو کە دەسەڵاتداری ئەم هەرێمەن وەکو حیزب باوەڕیان بە کاری دامەزراوەیی و یاسایی نییه، به‌ڵكو باوەڕیان بە کاری حیزبیی و شەخسی هەیه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش هه‌بووبێت لەسەر ئاستی كه‌سی لەو حیزبانە بووه كه باوەڕیان بەکاری پەرلەمانی هەبووە.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢/١٢/٢٠٢٤، دانیشتنی (یه‌كه‌م)ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌ىرله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دوای ئه‌وه تا ئاماده‌كركدنی ئم ڕاپۆرته په‌رله‌مان كارانه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تاوەکو ئێستا لە هەرێمى کوردستان بە پێی پێوەرەکان دیموکراسى ڕووکەشیمان هەیە، نە هەڵبژاردنەکانمان لە کاتى خوێدا ئەنجام دراوە، نە پەرلەمان و حکومەت و بەرنامەکەیشی پەسەندکراوە، ئەوانەى کە زۆرینەى کورسی پەرلەمانیان لایە خواستیان نییە پەرلەمان کارا بێت، بەشێکى دەسەڵاتى کاراکردنەوە دەرەوەى دەسەڵاتى خۆیانە ئەو رێککەوتنانە دەبێت ڕاى ئەو دەوڵەتانەى تێدا بێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان هەیە.
هیوا محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئەوان بڕوایان بە ئەوە نییە پەرلەمان وەکو کایەى سیاسی بۆ خزمەتى خەڵک بێت، تەنها دابەشکردنى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتى و هتد، بۆ ئەوەى وەکو بەخشینى حزبی دابەش بکرێتە سەر کادیرانیان و بەردەوامى بدەن بە ئەم جۆرە لە حکومڕانیە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وتیشتی: بوونی پەرلەمانێکی کارا کە هیوای لەسەر هەڵبچنرێت لای هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک بەشدارییەکی کارای هەڵبژاردن بکات، ئەوکاتەش پەردە لەسەر دزی و تاڵانییەکانی دەسەڵات لا دەدرێت، عەقدی نەوت و گازی سرووشتی و چەندین مەلەفی ستراتیژی هەن تێپەڕێنراون یاخود تێدەپەڕێنرێن بەبێ پەرلەمان، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە. جگەلەوەش یەکێتی و پارتی وەکو ململانێیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریان هێنا بەوەی هیچ لایەکیان مل بۆ ئەوی دیکه نادات، کەچی لە ژێرەوە لەسەر هەموو شتێکیش ڕێککەوتوون.
لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕێگه‌ی وتارەکانی مه‌سرور بارزانی و باڤڵ تاڵەبانی، هه‌ر خه‌ریكی ناشیرینكردنی یه‌كتر بوون و بەهیچ شێوەیەک باسیان له کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی نەکرد.