عومەرئاوارە
یاسین محەمەد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند:- پردێکی نوێ لە ناو سەنتەری شاری خورماتوو کە شارەکانی کەرکوک وهەرێمی کوردستان بە شارەکانی باشوری عێراقەوە دەبەستێتەوە دروست دەکرێت.
وتیشی:-٧٥٪پرۆژەکە لە ئێستادا جێبەجێ کراوە ولە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی خورماتووەوە سەرپەرشتیار دەکرێت.