بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دڵتەزێنی هاوڕێی فەرماندە (ملازم خدر) رادەگەیەنین، ئەو كەسایەتییەی هەموو ژیانی لە پێشمەرگایەتی بەسەر بردو وەك نەبەردێكی ناودار هەمیشە لە ریزی پێشەوە بەرگری لە نیشتمان و رزگار كردنی عێراق لە زوڵم و زۆری ستەم و ناداد پەروەری كردووە، ملازم خدر یەکێک لە فەرماندەکانی داستانی هەندرێن بوو، ئەو داستانەی تەرازووی هێزی لە بەرژەوەندی شۆڕش گۆڕی، بە هەموو لایەكی گوت ئێمە دەتوانین نیشتمانی خۆمان بپارێزین و خاوەنی بیروباوەڕێكی پتەوین، ئەو پێشمەرگە نەبەردە وەك كەسایەتیەكی ناسراو جێگەی رێزی هەموو پارتەكانی كوردستان بوو، وێستگەكانی ژیانی تێكۆشانی پڕ بوو لە سەروەری، دواین قۆناغی ژیانی ئەم نەبەردە و تا كۆچی دوایی راوێژكاری سەرۆكی هەرێم بوو.
بەداخەوە ئەمڕۆ 31/7/2024 دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، ئێمە وەكو مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان تەواو نیگەرانین و سەركردەیەكی ناودارمان لەدەستدا، دەخوازین دواین ناخۆشی هەموولایەك بیت.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
31/7/2024