کارەبای سلێمانی لە راگەیاندنەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سنوری سەیدسادق تاوەرێکی لەسەر هێڵی ٣٣ كەی ڤی (عەربەت- سەیدسادق)خست، بەهۆی ئەوەش فەیزێکی هێڵەکە پچڕاوە لەگەڵ زیانگەیاندن بە ٣ تاوەری دیکەی هێڵەکە و جۆری تاوەرەكانیش سەسپێنشنن (DAL)ە".
ئەدازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" سەرباری ئەو زاینانە، ئەو کێشەیە نەبوەتە هۆی بڕینی كارەبای ناوچەكە".
ئاماژەی بەوەش کرد کە سبەینێ تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی تەلەکان و لە ئایندەشدا بەرنامەی چارەسەرکردنی کێشەکە دادەنێن.
هەروەها لە ناو شار و دەرەوەی شاریش لە چەند شوێنێک رەشەبا زیانی بە تۆڕوکانی کارەبا گەیاندبوو، هەر زوو هۆبەکانی چاکسازی کارەبا بەدەم کێشەکانەوە چوون چارەسەریان کردون.
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ رەشەبایەکی بەهێز ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی گرتەوەو چەند تاوەری خستووە.