ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی دواین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەش وهەوا پێشبینی ئەکرێت لە ١٩ ی ئازار شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنەخوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور هەرێمی کوردستان و بەلاوازیش ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
ئەو پسپۆرە ئەوەش دەخاتەڕوو، هەر لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا لە رێکەوتی ٢٢ ی ئازار بارستە هەوا ساردەکەی ئەگاتە ناوچەکانمان و جارێکی دیکە کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێشبینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت و رێژەی بارانەکەش زیاتر و فراوان ئەبێت.