شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس  ڕایگەیاند" هەموارکردنەوەی بودجە دوای ئەوە هات کە هەمووان گەیشتنە ئەم ئەنجامە، ئێستاش هیچ کێشەیەک لە بەردەم هەناردەکردنی نەوتدا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەش لە داهاتوودا نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، ئامانجیشیان کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانە.

شاخەوان عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو لایەنانە دەربڕی کە دەنگیان بە پڕۆژەیاسای بودجە دا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بە" هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەیوەستکردنەوەی هەرێم بە بازاڕە جیهانییەکانەوەی زانی".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی" بڕیاری فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هەموو بیانوویەکی لابردووە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بودجە نەنێرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵی زۆر درا كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تێكبدرێت، بەڵام رێگە نەدرا كێشە دروستبكرێت و واکرا هەمووان دەنگ بە هەمواری بودجە بدەن.

شاخەوان عەبدوڵا ڕونیشیکردەوە، پڕۆژەکە باس لە پرسەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت و گەڕانەوەی سودەکان بۆ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات بەشدارە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و گەیاندنی نەوت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە