رۆژی دووشەممە 2025/5/5 شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان، بەسەرۆكایەتی هاوڕێ هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوەندی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكان، بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی حزبی شیوعی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سری سورییا ئۆندەر، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، سەردانی پرسەی كۆچكردوویان كرد لە بارەگای پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی).

شاندی حزبمان پرسە و هاوخەمی حزبی شیوعی كوردستانیان گەیاند و لای خۆشیانەوە، سوپاسی شاندی حزبمانیان كرد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێز/ هاوسەرۆكانی پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان( دەم پارتی)

بابەت/ پرسە و هاخەمی

بەبیستی كۆچی دوایی بەڕێز( سری سورەییا ئۆندەر) ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، زۆر نیگەران بوین. كۆچكردوو ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی توركیا و كەسێكی مرۆڤدۆست بوو. لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ گەلەكەمان. بەم بۆنە خەمناكەوە، بەناوی سكرتێر و  مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، پرسە و هاوخەمی خۆمان بەبەڕێزتان و خانەوادەكەی رادەگەینین و هیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت.

لەگەڵ رێزماندا

 

                                                                                مەكتەبی سیاسی

                                                                                حزبی شیوعی كوردستان

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە