رێگای كوردستان/ هەولێر

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 2024/7/15 دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ ژماریەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، لە  بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیان لە شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) كرد.

شاندەكە پێكهاتبوو لە ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی.

لەدیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی جیهان و ناوچەكە و بەتایبەتی ناوخۆی كوردستان كرا و هەردولا بیروراكانیان ئالوگۆڕكرد.

هەروەها، شاندی ناوبراو باسی دوایین بەڕێوەچوونی دادگای كردنی بكوژی شەهید (دەنیز)یان كرد.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە