وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاويكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئەوەشى بڵاوکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 2ی نیسانی 2024، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی راشيگەياندووە: شاندەکە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەرۆکایەتیی دەکات و ئامانجی سەرانەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە