
ڕێناس گەرمیانی
لە ناحییەی سەرگەڕانی سەربە شاری کەرکوک پێنج گوندی کوردنشین بەتەواوەتی چۆڵیان کردووە وبەڕێووەبەری ناحییەکەش ئاشکرای دەکات کە ئەوان وەکو کارگێڕی ناحییەکە هەوڵەکانیان خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی ئەو گوندانە ئاوەدان بکرێتەوە وخەڵکەکەی بگەڕێتەوە.
بەشدار مەلا سلێمان بەڕێووەبەری ناحییەی سەرگەڕان بە ڕێگای کوردستانی وت:- بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست پێنج گوندی کوردنشین لە سنوری ناحییەی سەرگەڕان بەتەواوەتی چۆڵیان کردووە وئێمەش وەکو کارگێڕی ناحییەکە هەوڵەکانمان خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی ئەو گوندانە سەرلەنوێ ئاوەدان بکرێتەوەو خەڵکەکەی بگەڕێتەوە.
وتیشی:- ڕاستە هێزی سەربازی بارەگایان لەو ناوچەیە داناوە بەڵام ڕێگرنین لەگەڕانەوەی ئەو خەڵکانە وئەوەشی بە ئێمە بکرێت درێغی ناکەین .