سەرلەبانی رۆژی سێشەممە 2025/11/11، هەردوو حزب لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسیەكان و هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداری كارای هەڵبژاردنی ئەمرۆ و بەهێزكردنی بەشداری سیاسی راستەقینەی هاوڵاتیان، كۆبونەوە.
شاندنی هەردوولایەن تائكیدیان لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی كردووە لە كاتێكا تادێت ناوەندی پەراوێزخراوەكان لە ئاستی سیاسی و مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان زیاتر دەبێت .
شاندی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوو لە هاورێیان هیوا عومەر جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاورێیان رێباز هاشم و شنۆ مجید و نەرمین نەجمەدین مامۆ و ژمارەیەك لە هاورێیانی مەكتەبی مەڵبەندی هەولێر .
شاندی حزبی زحمەتكێشان كوردستان پێكهاتبوو لە هاورێیان بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زحمەتكێشانی كوردستان و شاخەوان عەبدوڵا ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە كادیرانی حزب.
كۆبونەوەكە لە بارەگای كۆمیتەی ناوەندی حزبی زحمەتكێشانی كوردستان بەرێوەچوو .
May be an image of one or more people
May be an image of one or more people and text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا