
سودانی هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتی کورد دەدات
ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، سودانی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ڕۆژی ۱۱/١١ی عێراقە بە ٤٦ کورسی
هەرچەندە سودانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ بەندی مێپس
دەچێتە دهۆک، بەڵام بە بۆچونی چاودێرانی سیاسی ، سەردانەکەی سودانی بەشێکە لە هەنگاوەکان بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ وەرگرتنەوەی خولێکی دیکەی پۆستەکەی و مسۆگەر کردنی بۆ چوار ساڵی داهاتوو
هەر چەندە شەوی ڕابردوو، لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە بەشداری، کوتلەکەی سودانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێکهێنا، بەڵام مەرج نییه سەرجەم لایەنەکانی نێو چوار چێوەی هاوئاهەنگی ڕازی ببن بۆ خولێکی تر سودانی ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، بۆیە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سودانی ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە پاڵپشتی کورد هەیە.
چاودێرانی سیاسی بۆچونیان وایە سودانی بەهۆی سیاسەتەکانی ئەم دوایانەی کە لە بەرانبەر هەرێم گرتیە بەر، متمانەی لە دەستداوە، بۆیە پێناچێت وا بە ئاسانی پاڵپشتی تێکڕای لایەنە سیاسیەکانی کوردستان مسۆگەر بکات.
لە سەردەمی ویلایەتەکەی سودانیدا، سەرچاوەی داهاتی هەرێم کوێرکرایەوەو ئابوریەکەی بە تەواوی پەکخست، ئەویش دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەساڵی ۲۰۲۳ بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئەو داهاتەی جگە لە کەس و دەسەڵاتدارەکان ، هی سودێکی بۆ خەڵکی کوردستان بەتایبەت مووچە خۆران نەبوو.
هەر لە سەردەمی وویلایەتەکەی سودانی و بەتایبەت لەمانگی پێنجی ئەمساڵ ، مووچەی هەرێم ڕاگیراو زیاتر دۆخی ژیان و گوزەرانی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانی سەخت کرد
لە سەردەمی سودانی و کابیەکەیدا کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم کەوتنە بەر هێرشی درۆنی و زیانی گەورەیان بەرکەوت
سودانی فشارەکانی بەجۆرێک بۆ سەر هەرێم توندکرد ، تا دەسەڵاتدارانی هەرێمی ناچار بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو کرد
لە دوای ڕادەستکردنی نەوتیش هێشتا سودانی و حکومەتەکەی ئامادەنین مووچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا خەرجبکەن.
چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە دوور نییە لایەنە کوردستانیەکان تۆڵە لە سودانی بکەنەوەو ئاوتی بکەن.