وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مردنێک بەوهۆیەوە نییە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکراوە، کۆی گشتیی تووشبووی پشتڕاستکراوە گەیشتووەتە 30 حاڵەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا تۆمارنەکراوە.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردن بە دابەشکردنی مووچە لە هەرێم، یەکەم وەزارەت کە مووچەکەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە