وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكردەوە له وه‌رزی پایزدا رۆژانه 17 كاتژمێر كاره‌با به‌هاووڵاتییان ده‌درێت
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: لە وەرزی پایزدا، رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لۆدی سەر کارەبا کەم بووەتەوە و وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی باشتر کارەبا بەرهەم ده‌هێنن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با راشگەیاند ، له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با، پشت به وێستگه كارۆئاویی، هه‌ڵمی، غازییەکان ده‌به‌ستێت.