وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی:
ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێکرد.
کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی وئابووری.
١٢ی ئازاری ٢٠٢٥