بەھۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەیان، چوار قوتابی لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن.
قوتابییەکان کە لە پۆلی ١١ی زانستی بوونە و بە مەبەستی گەشتی زانستی ڕۆیشتوونە و لە ڕێگادا تووشی ڕووداوی وەرگەڕانی مینی پاس بوونە و بەھۆیەوە چوار قوتابی کە سەرجەمیان کچن و دووانییان خوشکن گیانییان لەدەستداوە و حەفت قوتابی دیکەش بریندارن و ھەندێکیان بەھۆی سەختی برینەکانییانەوە ڕەوانە سلێمانی کراون.
قوتابییەکان لە ئامادەیی باکوورن لە قەزای کەلار، رۆژی سێشەممە بە مەبەستی گەشتی زانستی چوونەتە قەزای کفری، لە رێگەی گەڕانەوە پاسەکەیان وەرگەڕاوە.
بەپێی قسەی شایەدحاڵان، مینی پاسەکە ١٢ كەسی تیادابووە و، لە نزیک گوندی حەسیرەی نێوان قەزای کفری و کەلار، ئۆتۆمبێلێک لەکاتێک شکاندوویەتییەوە سەر مینی پاسەکە و دواتر بووەتە ھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و مینی پاسەکە وەرگەڕاوە.