سایلۆی هەولێر ، جوتیارانی هەولێری ئاگادار كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشکردنی چەکی بەشێک لە جوتیارانی هەولێر و قوشتەپە و کۆیە دەست پێدەکات و لە بانکی بەحرکە دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.
سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی لە هەولێر چەکی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە لە زنجیرەی سێ هەزار و ٥١ تا سێ هەزار و ٢٢١ گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە.
باسی لەوەش کردووە، لە سایلۆی قوشتەپەش چەکی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە لە زنجیرەی هەزار و ١١ تا هەزار و ٩٠ گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردوە، هەروەها لە کۆیەش چەکی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە لە زنجیرەی ١٦٢ تا زنجیرەی ٢١٨ گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن.
ئەوەشی خستووەتە روو، سەرجەم ئەو جوتیارانەی سبەی چەکەکانیان پێ دەدرێت لە بانکی بەحرکە دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.