
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 6 كۆمسیۆنی سیربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی رابگەیەنێ و داواش لە لایەنەكان دەكات دەتوانن لەمڕۆوە سكاڵاكانیان بدەنە كۆمسیۆن.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو 72 کاتژمێری داهاتوو لایەنەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بگەیێنن بە دەستی کۆمیسیۆن، دوای ئەوە سندوقەکان دەکرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، لە ئەگەری هەبونی هەر سەرپێچییەک، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
نەبەرد عومەر وتیشی، "سبەی کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەێنرێت".
كاتژمێر 7:00ی بهیانی سێشهممه دهنگدانی گشتی له عێراق و ههرێمی كوردستان دهستیپێكرد، ههشت ههزار و 703 بنكهی دهنگدان كه له 39 ههزار و 285 وێستگه پێكدێن كرانهوه، كە تێدا 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێ دەكەن.