هاوڕێ كرێكار
له 16ی ئه‌م مانگه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ستیپێكرد، توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا دوای پرۆسه‌كه، باس له ئه‌نجامدانی ده‌كه‌ن و به‌شێكیان بە ئەرێنیی ده‌بینن و به‌شێكیان به‌مه‌ترسی ده‌زانن و نایشارنه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بووه .
فازل ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان بۆ ڕێگای كوردستان وتی: پرۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه هه‌موو وڵاتان په‌نای بۆ ده‌به‌ن ، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه ،په‌نابردن بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی دانيشتووان و ئاستی گوزه‌ران و باری چینایه‌تی كۆمه‌ڵگایان بۆ ده‌ربكه‌وێت. پرۆسه‌یه‌كی زانستیيه و هه‌ڕه‌مه‌كی نیيه و ده‌بێت بنه‌ما زانستیيهكانی تێدا جێبه‌جێبكرێت. حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامه باشتر ئاشناده‌بێت به‌و كێشه و گرفتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌یدا هه‌یه، بۆ نموونه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رژمێرییه ئه‌توانرێت ڕێژه‌ی بێكاری دیاریبكرێت، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ستنیشانبكرێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كێشه‌ی هه‌ژاری چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و چینه‌ی پێویستیان به‌وه هه‌یه بۆیان دابینبكرێت و له‌هه‌ژاری ەدوادهخرێت هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له ساڵانی داهاتوودا مه‌ترسی زیاتر ده‌ربكه‌وێت و ده‌بێته هۆی گۆڕانی دیموكرافیای ناوچه‌كه. عێراق خۆی ئێستا به‌ده‌ست خراپی دیموكرافیيهوه ده‌ناڵێنێت، بۆیه وه‌رگرتنی ئاكامه‌كانی سه‌رژمێری به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت و ناكرێت كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و سهركردایهتیيهكهی خۆشباوه‌ڕ بن به‌رامبه‌ر به‌ئاكامه‌كانی سه‌رژمێری ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و گۆڕانكارییه دیموكرافیيه په‌نای بۆ ببرێت ، به‌بێ كێشه و ئالۆزی كۆتایی پێنایه‌ت .
سه‌لمان عوسمان، ڕۆژنامه‌نووس بۆ ڕێگای كوردستان وتی: کورد لەم سەرژمێریيهدا گەورەترین دۆڕان و پاشەكشەی - سیاسی – ئابووری – جوگرافی دەکات، کە لە 100 ساڵی ڕابڕدوودا نەیکردووە. بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی و سهکردایەتی کورد بەس خەریکی پارەكۆكردنەوە و پۆستن بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان، دەبوایە نەیانهیشتایا لە ئیستادا و بەم شێوەیە سەرژمێری بکرایە، پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق تەنها پرۆسەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەهۆی بوونی زیاتر لە نەتەوە و ئایين و ئایينزایەک لە دەوڵەتی عێراقدا، هەمیشە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان کراوە، ڕاپرسی بۆ گەلی کورد ڕەهەندێکی نەتەوەیی و سیاسی هەیە، بەهۆی سیاسەتی تەعریب و کۆمەڵکوژکردنی کوردان و هەوڵدانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە جێناکۆکەکان (داگیرکراوەکان)، کە هەمیشە هەوڵیانداوە کورد بکرێتە کەمینە لە پارێزگای کەرکووک، موسڵ و دیالە، لە کاتێکدا بەپێی هەموو بەڵگەنامەکانی عوسمانییەکان و کۆنتریش ئەو ناوچانە ناوچەی کوردن.
وتیشی: لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقیش چەند جارێک هەوڵی پرۆسەی سەرژمێری گشتی عێرق درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو یاخود لەهەندێ پارێزگا کێشەی بۆ دروستدەکرا، لەدوایين پرۆسەی سەرژمێريی عێراقیشدا کە لە مانگی ئەیلولەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لە ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگەش پرۆسەکە ئەنجامدرا، دیسانەوە گەلی کورد لە خەمی ڕێژەی کورد بوو لە ناوچە دابڕێنراوەکاندا، بەڵام خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکان بە هەستێکی کوردانەوە ڕۆيشتنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئەمەش زیندووێتی هەستی نەتەوەیی ئەوانی پێوتین، بەرانبەر ئەمەش هەندێ لە هێزە عێراقییەکان و دەوڵەتی تورکیا بەگەڕانەوەی خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکان دڵگران بوون، بەڵام ئەوەی جێی ڕەخنەیە لای هەندێ لە ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسی لە پرۆسەکە ئەوەیە، پێیانوایە پرۆسەکە جدییەتی زۆری پێوە دیار نییە و لەو ڕۆژانەدا نەیانتوانیوە سەرجەم هاووڵاتییان بەسەربکەنەوە، هاوکات بەشێک لە گوندەکانی ناوچە داگیرکراوەکان ناچارکراون لە هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمار بکەن، لە کۆتاییدا پێموایە بەهۆی ئەوەی عێراق دەوڵەتێکی یاسایی و مەدەنی نییە، پرۆسەی سەرژمێری و هیچ پرۆسەیەکی دیکە بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ دەستێوەردان ئەنجامنادرێت، ئاخۆ لەم پرۆسەیەشدا وەکو هەڵبژاردنەکان دەستکاریی داتا و زانیارییەکان ناکرێت؟
نوره‌دین عه‌بدول، هاووڵاتيیهكی كوردی دانیشتووی شارۆچكه‌ی كفریه و به‌رێگای كوردستانی وت : بۆ ڕۆژی سه‌رژمێری له‌گه‌ڵ منالهكانم پێكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك و به‌شداربووین و پێموابوو به‌شداریكردن كارێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زوڵم و نادادیی و خراپهكاریيهی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات به‌رامبه‌ر به ئێمه، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی خۆیان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌هێنا و ده‌پارانه‌وه له خه‌ڵك به‌ڵام بۆ ئه‌م سه‌رژمێرییه بێده‌نگ بوون و وه‌ك پێویست هیچ ههڵویستێكیان نه‌بوو .