كێشەكانی هەناردە كردنی نەوت و ئاڵۆزیەكانی دەریای سوور بەهای نەوتی خاوی دابەزاند بۆ نزمترین ئاست.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چوار دۆلار نزمبووەتەوە.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار دابەزیوە.
ئەو دابەزینە لەپڕەی نرخی نەوتی برێنت، نزمترین ئاستییەتی لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، کە هۆکارەکەشی بۆ ئەو گرژی و ناکۆکییە سیاسییانەی بەندەرەکانی لیبیا دەگەڕێتەوە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەربوونی ئەو گرفتانە.
شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەوە بازاڕەکان فشاریان لەسەرە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.