بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٣٨ مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە ٧٨ دۆلار و ٥٦ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٢ سەنت بوو.
شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینی دەکەن، بەهۆی داخوازی زیاتر و بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیە ببینێت.