ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای هەردوو جۆری نەوتی برنت و خاوی ئەمەریکی بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
بەهای یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئیستادا بە ٧٩ دۆلار و ٨٦ سەنتە، لە کاتی داخستندا ٧٩ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.
بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و ٧٤ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو.
هەرچەندە بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت کەمێک بەرزبۆتەوە، بەڵام بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوبەر کە برنت بەرمیلی لەسەر و ٨٠ دۆلارەوە بوو دابەزیووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشبینییەکان ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن بەهۆی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێناوە وەک رێکخراوی ئۆپێک پلەس لە دوا کۆبوونەوەیاندا بڕیاریان لەسەر دا.