ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی جارێکی دیکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژی ٩ـی شوبات لە دەریای سور و وەڵامدانەوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی مەکسیک بە ٧٦ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی رابردوودا لەسەر بەردەوامبووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.