بەیانی ئەمڕۆ بەهای نەوتی خاو لە بازاڕەكانی نەوت گۆڕانكاری بەسەر هات و چەند سەنتێك بەرز بۆوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت بوو.
تەشەنەکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزی رێژەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمەریکا بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانکارییەکانن لە نرخی نەوتدا.