ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێی لەبارەی دابەشكردنی دوو مووچە بەیەكەوە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت:"مووچەی مانگەكانی ٧ و ٨ پێكەوە دابەش دەكرێ".
ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/9/17 د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "لەگەڵ پەسەندكردنی بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، مووچەی مانگەكانی ٧ و ٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێكەوە دابەش دەكرێت".
د نەرمین مەعروف باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنی بڕە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی شەش مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.