جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، هاوکاری ئیسرائیل و لوبنانیان کردوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست، کە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادانەکان، کە لە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی بەكاتی لوبنان و ئیسرائیل  کاری پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتودا ئیسرائیل وردە وردە هێزەکانی کە دەکشێنێتەوە و بەمزووانە هاوڵاتیانی مەدەنی هەردولا دەتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگاکانیان و دەست بکەن بە بنیاتنانەوەی ژیانیان.

جۆو بایدن باسی لەوەشكرد، "ئاگربەستی ئەمڕۆ هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر حزبوڵای لوبنان ڕێککەوتنەکە بشکێنێت، ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆی هەیە بەپێی یاسا".

ئەوەشی خستەڕو، "بەردەوام دەبم لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و خەڵکەكە شایەنی ئەوەن کۆتایی بە شەڕ و ئاوارەبون بهێندرێت، چونكە بە دۆزەخدا تێپەڕیون و زۆر ئازاریان چەشتوە".

جۆو بایدن ڕونیكردەوە، حەماس بژاردەیەکی هەیە بۆ ئەوەی بیکات و "تاکە ڕێگای دەربازبونیان" ئازادکردنی ئەو بارمتانەیە ساڵی ڕابردو لە ئیسرائیل گیراون، و کۆتاییهێنان بە شەڕەکان، کە ڕێگە بە یارمەتییەکان دەدات.

سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، "لە چەند ڕۆژی داهاتودا ئەمریکا هەوڵێكی دیکە بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە غەززە دەخاتەڕو كە ئەوەش دیدگای ئەمریكایە بۆ ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت لە ئاشتی نزیکیان بکاتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە