ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦١ دۆلار و ٧٧ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦١ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٥ دۆلار و ٦ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە دوایین پێشهاتەکاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە" بیر لە دەستکاریکردنی باجی لەسەدا ٢٥ لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی ئۆتۆمبێل لە مەکسیک و کەنەدا و وڵاتانی دیکە دەکاتەوە".
هەڵاوسانی سیاسەتە بازرگانییەکانی ئەمریکا نادڵنیایی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، بۆ یەکەمجار پێشبینی خواستەکانی دابەزێنێت.